حكومه‌تی ئوسترالیا: ناتوانین ئاگره فراوانه‌كه‌ی سیدنی كۆنتڕۆڵ بكه‌ین
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی به‌رگریی شارستانیی ئوسترالیا رایانگه‌یاند كه ناتوانن ئه‌و ئاگره به‌رفراوانه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن كه له نزیك شاری سیدنی له پانتایی 60 كیلۆمه‌تردا كه‌وتوه‌ته‌وه.
رۆب رۆجه‌رز، به‌رپرسی ئیداره‌ی به‌رگریی شارستانی له ولایه‌تی نیوساوس وێڵز ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند كه زیاتر له هه‌شت ئاگری گه‌وره له نزیك شاری سیدنی كه‌وتوونه‌ته‌وه و دواتر ئاگره‌كان له ناوچه‌یه‌كدا یه‌كیان گرتوه‌ته‌وه و بوون به یه‌ك ئاگری به‌رفراوان.
راشیگه‌یاندوه كه ئاگره‌كه پانتاییه‌كی زۆری گرتوه‌ته‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌سته‌وه‌ستانن له كوژاندنه‌وه‌ی.
ماوه‌ی سێ مانگه ئاگر كه‌وتنه‌وه ناوچه‌كانی ئوستالیای گرتوه‌ته‌وه و تائێستا 600 ماڵ سوتاون و شه‌ش كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ساڵی 2009ش ئاگرێكی هاوشێوه كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه 200 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا.
PM:05:03:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت