ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا شكستی هێنا لە بە جینۆساید ناساندنی كوشتنى ئەرمەنییەكان لەلایەن توركیاوە


وێستگە نیوز-
بۆ سێهەمجار ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا نەیتوانی دەنگ بدات لەسەر بە جینۆساد ناساندنی كوشتنی ئەرمەنیەكان لەلایەن توركیاوە.


پاش ئەوەی كۆنگرێس دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای ناساندنی كوشتنی ئەرمەنییەكان لەلایەن سوپای توركیاوە لە ساڵی 1915دا، بەڵام سێهەمین جارە ئەو پڕۆژەیە لە ئەنجومەنی پیران كۆسپی بۆ دروست دەبێت و تێ ناپەڕێت.

بە پێی هەواڵی پێگەی "Axios" كیڤن كرامڵ سیناتۆری كۆماری رێگری كردووە لە پڕۆژەكە و رایگەیاندووە "دوو رۆژ لەمەوبەر سەرۆك ترامپ لەگەڵ ئەردۆغان لە لەندەن كۆبۆتەوە، ئێستا كاتێكی گونجاو نییە بۆ ئەو پڕۆژیە"، ئاشكراشیكردووە كە كۆشكی سپی پێیان راگەیاندوە نابێت پڕۆژەكە تێپەڕێت، چونكە هەوڵە دبلۆماسیەكانی سەرۆك شكست دەهێنێت.

پرڕۆژەكە لە 29ی تشرینی یەكەم لەلایەن كۆنگرێسەوە دەنگی لەسەر درا، بەڵام لە ئەنجومەنی پیران هەر ئەندامێكی ئەنجومەن بۆی هەیە رێگری بكات لە راگرتنی پڕۆژەكە.

د.ح


 


AM:11:37:06/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 5852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو