ئەمینداری یەكگرتوو: کۆنفرانسی ڕێکخستنەکانی بادینان لەمڕۆدا وەفای شەهیدانی ئەو دەڤەرەیە


وێستگە نیوز-
ئەمنداری یەكگرتووەی ئیسلامی كوردستان ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ كۆنفرانسی رێكخستنەكانی بادینانی حزبەكەیان ئەنجام دەدرێت كە هەمان رۆژە تێدا بارەگاكانیان سوتێندرا و سێ لە ئەندامانیان كوژران.


سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە نوسنێكدا لە ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە نوسویەتی "ئەمرۆ ٦/١٢ ڕۆژی وەفای شەهیدانی بادینانە، وێڕای ناردنی درودو سڵاو ورەحمەت بۆ گیانی پاکیان و ڕێزو حورمەت بۆ خانەوادە سەربەرزەکانیان،ب اشترین وەفا بەردەوامی ودرێژە دانە بە خەبات و ڕێبازەکەیان ، بۆیەگرێدانی کۆنفرانسی ڕێکخستنەکانی بادینان بۆ کۆنگرە لەم ڕۆژەدا بەڵگەی وەفایە".

سوتاندنی بارەگانی یەكگرتووی ئیسلامی لە بادینان و كوشتنی ئەو سێ ئەندامەیان بۆ ساڵی 2005 دەگەڕێتەوە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، بەهۆی ئەوەی یەكگرتوو بە جیا لە هەڵبژاردنەكان بەشداریی كرد، ژمارەیەك لەلایەنگرانی پارتی چوونە سەر بارەگاكانیا و سوتاندیان و سێ كەسیان لێ كوشتن بە تۆمەتی ئەوەی بەشداریی كردن بە جیا ناپاكیە.

د.ح

 


AM:10:48:06/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو