پەرلەمانتارێك باس لە "هۆكاری نەناردنی بودجە" بۆ پەرلەمانی عیراق دەكات


وێستگە نیوز- 
ئەحمەدی حاجی رەشید ئاشكرایكرد كە تا ئێستا حكومەتی عادل عەبدولمەهدی كاربەڕێكەر نییە بە پێچەوانەوە تا حەوت رۆژ حكومەتێكی ئاساییە و مافی ئەوەی هەبوو بودجە بنێرێت بۆ پەرلەمان.

ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری كۆمەڵ لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "بە پێی ماددەی (۷٥) كە سەرۆكوەزیران دەستی لە كار كێشایەوە لە كاتێكد دەڵێت دەست لە کارکێشانەوەکە دوای حەوت ڕۆژ دەچێتە بواری جێبە جێکردن، بۆیە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی ڕۆژی یەکشمە دەبێت بە کاربەڕێکەر و لە ئێستادا دەتوانێت پرۆژە یاسای بوجە بنێرێت بۆ پەرلەمان.

دەشڵێت "خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە پرۆژەکە سێ شەممەی پێشوو واتە۲٠۱۹/۱۱/۲۷ دەنگی لەسەر دراوەو بابەتی نەوتی هەرێم لەماددەی یەکدایە وەک ساڵی ۲٠۱۹ تەنها هەندی شتی وردەکاری ماوە کەئەوەش کێشەنەبوو"، دەشڵێت "هەروەها لێژنەیەکی بۆ دروست کراوەلە ئەنجومەنی وەزیران کە پێهاتبون لە وەزیری دارایی و وەزیری نەوت بۆ ئەوەی گرفت دروست نەبێت ئەمە بابەش شاندی کوردی پشتڕاستیان کردەوە هەروەها سەرۆکی لێژنەی دارایی لە لێژنە دوای پەیوەندی کردن بە وەزارەتی دارایەوە پێی ڕاگەیاندین کە پرۆژەکە ئامادەیەو یەکشەمی داهاتوو دەگاتە پەرلەمان" .

بە وتەی پەرلەمانتارە كوردەكە "عادل عەبدولمەهدی دەڵێت ناتوانین بێنێرین تەنها بەهانەیەو پاشگەز بونەوەیە لەو ئیتیفاقەو دەیەوێت هەندەی تر عێراق تووشی ئاڵۆزی بکات، گوایە وتراوە باحکومەتی دوای خۆی بەوکارە هەستێت کە هەموان دەزانن حکومەت بەو ئاسانییە دروست نابێت، سەرجەم ئەو چاکسازیانەی کەبڕیاری لێدرابوو پەکیان دەکەوێت چونکە چاکسازیەکان پێویستیان بەتەرخانکردنی پارەهەیە".

ئەحمەدی حاجی رەشید وتيشى: ماوەتەوە بڵێن ئەگەر یاسای بوجە تێنەپەڕێت لە ۲٠۱۹/۱۲/۳۱ ئەوا بودجەی دوازدەیی پیادە دەکرێت دەبێت وەک ساڵی ۲٠۱۹ مووچەی فەرمانبەران بدرێت لە لەلایەن حکومەتی فیدرالەوە.

د.ح
  


PM:10:22:05/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 2652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو