وەزیری بەرگری ئەمریکا: 600 سەرباز لە سوریا دەهێڵینەوە


وێستگە نیوز-
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، تەنها 600 سەرباز لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا دەهێڵنەوە.

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ رۆیتەرز رایگەیاندوو، سوپای ئەمریکا لە کشانەوە لە سوریا بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ژمارەی سەربازەکانی دەبێتە 600 سەرباز لە سوریادا. 
 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی 10ی ئەمساڵ بڕیاریدا بە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا.
 
مارک ئیسپەر جەختی لەوەش کردەوە ، سوپای ئەمریکا بەپێی پێویستی و بارودۆخەکە ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانی دەگەڕێنێتەوە بۆ سوریا.

وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی چوارشەممە لەکاتی گەڕانەوەی لە لوتکەی ناتۆ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ژمارەی دیاریکراوی سوپای ئەمریکا لە سوریا 600 سەرباز تێپەڕ ناکات، بەڵام ئەگەر بینییان شتێک روویدا و پێویست بوو، دەتوانن کەمێک لە ژمارەی سەربازەکانیان لە سوریا زیاد بکەن.


ش . ر 


PM:08:51:05/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت