کۆشکی سپی ئەمریکا: پێویستە نانسی پیلوسی و دیموکراتەکان هەست بە شەرمەزاری بکەن



وێستگە نیوز- 
کۆشکی سپی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێدوانەکانی خانمە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا"کۆنگرێسی رەتکردەوە کە وتبووی داوام لە کۆنگرێس کردووە هەنگاوەکانی سەندنەوەی متمانە لە ترەمپ دەستپێبکەن".

ستیڤانی گریشام، وتەبێژ بە ناوی کۆشکی سپیەوە لە تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، پێویستە لەسەر نانسی بیلوسی، سەرۆکی کۆنگرێس و ئەندامانی پارتی دیموکراتەکان هەست بە شآەرمەزاری بکەن لەو هەڵوێستەیان.

گریشام وتیشی، " سەرۆک ترەمپ هیچی نەکردووە جگە سەرکردایەتی وڵاتەکەمان بەرەو ئابوریەکی درەوشاوەو رەخسانبدنی چەندین هەلی کار و بەهێزترکردنی سوپای ئەمریکا".

ئەم لێدوانەی کۆشکی سپی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ نانسی بیلوسی، سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا وتبووی، "کارەکانی ترەمپ پێشێلی مەترسیداری دەستوری وڵاتە" .

وتیشی، " ئەو راستیانەی ترەمپ تۆمەتبار ئەکەن گفتوگۆ هەڵناگرێت، دۆناڵد ترەمپ خراپ دەسەڵاتەکانی خۆی بەکارهێناوەو بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی بەتایبەتیش کارەکانیشی لەسەر ئاسایشی نەتەوەییمان کەوتووە".


ش . ر 


PM:08:08:05/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو