نامەیەکی نهێنی خامنەیی بۆ پەرلەمانی ئێران ئاشکرا بوو


وێستگە نیوز-
نوسینگەی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، نامەیەکی عەلی خامنەیی ئاشکرا کرد کە دوو رۆژ دوای بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی ناردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە گۆڤارێکی سەر بە بە ماڵپەڕی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەو نامەیەی بڵاوکردووە و لە بەشێکیدا خامەنەیی هۆشداری بە پەرلەمانی ئێران داوە ئەگەر هەر هەنگاوێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە بنێت.

بەپێی هەواڵی گۆڤارەکە، عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی نهێنی پەرلەمانی ئێران لە رۆژی ١٧ ی ١١ ی ٢٠١٩ دا نامەکەی خوێندووەتەوە.

بەپێی گۆڤارەکە لە نامەکەدا ئەوەش نوسراوە، " پێویستە هەموو ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان لەوە ئاگادار بن کە هەر رێکارێک سەبارەت بە بڕیاری بەرزکردنەوەی بەنزین پێویستە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێراندا بێت و تێیدا رەچاوی ئەو بارودۆخە هەستیارەش کرابێت کە لە ئێستادا وڵاتی پێدا گوزەر دەکات".

رۆژی ١٥ ی ١١ ی ٢٠١٩ خۆپیشاندانی بەرفراوان لە تارانی پەیتەخت و چەند شارێکی دیکەی دەستیپێکرد، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەت بڕیاریدا نرخی بەنزین بۆ نزیکەی دوو هێندەی نرخی خۆی بەرزبکاتەوە.

خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵکی ئێران لەو بڕیارە زیاتر لە هەفتەیەکی خایاند و بەهۆی ئاڵۆزی و پێکهەڵپژانی نێوان هێزە ئەمنیەکان خۆپیشاندەرانیەشەوە چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.


ش . ر 


PM:05:17:05/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 6052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو