دوای هەواڵی مردنی شاژنی بریتانیا چی روودەدات؟

‌شاژنە ئیلیزابێس، شاژنی بریتانیا

وێستگە نیوز-
رەنگە بۆ زۆرترین کەس ئاشکرا بێت شاژنە ئیلیزابێسی دووەم کە ماوەی ٦٧ ساڵە لەسەر تەختی شاهانەی بریتانیایە هێمایەکی گەورەیە بۆ شارستانیەت و فەرهەنگی وڵاتەکەی بەڵام رەنگە کەم کەس بزانێت کاتێک هەواڵی مردنی بڵاودەبێتەوە چی روودەدات.

لەگەڵ ئەوەی مردنی شاژنە ئیلیزابێس ئەگەر رووبدات دەبێتە هەواڵێکی جیهانی، هاوکات لەگەڵ مردنیدا بەپێی نەریتی ئەو وڵاتە کۆمەڵێک کاری دیکە ئەنجامدەدرێن لەناو کۆشک و دەرەوەی کۆشکیش-دا.

ئەگەر شاژن بمرێت پیاوێک کە جلی ئاسنینی پۆشیوە دەچێتە دەرەوەی کۆشکی بێکنگهام و دەست دەکات بە هەڵواسینی چەند لافیتەیەکی پرسە لەسەر دەرگاکانی کۆشکەکە.
 
هاوکات رەنگی ماڵپەڕی سەرەکی تایبەت بە کۆشک دەگۆڕێت و رەش دەبێت، تەواوی ماڵپەڕەکە دەبێتە یەک پەڕە و هەمان تێکستی پرسەکەی تێدا دەنوسرێت کە بە دەرگاکانی کۆشکەوە هەڵواسراوە.
 
هەر دوای مردنی شاژن زەنگێکی تایبەت لە وڵاتەکەدا  کە بە زەنگی RATS ناسراوە لێ دەدرێت کە زەنگێکە لەو کاتانەدا لێ دەدرێت کە جەنگ هەڵدەگیرسێت.

ساڵی ٢٠١١ ش بەرهەمهێنەرێک لە کەناڵی بی بی سی رایگەیاند، ئەگەر لە رادیۆکانی بریتانیاوە گوێتان لە یەک گۆرانی بوو ئەوە مانای ئەوەیە شتێکی ناخۆش لە کۆشکی شاهانە روویداوە.

لە رۆژی مردنی شاژن لەسەر رادیۆی ١  لە بریتانیا پارچە مۆسیقای Haunted Dancehall (Nursery Remix پەخش دەکرێت.
 
لە کاتی مردنی شاژنی بریتانیا تەلەفزیۆنە سەرەکیەکانی وڵاتەکە هەموویان هەواڵی خەمناک پەخش دەکەن، تەنانەت پرۆگرامەکانی کەناڵی BBC-یش بۆ ماوەیەک دەوەستن و هەواڵی مردنەکە بڵاودەکەنەوە.
 
لەو رۆژەدا کە شاژن دەمرێت بێژەرانی هەواڵ وەک تاکەکانی خێزانی شاهانە جلی ڕەش دەپۆشن، فڕۆکەوانی فڕۆکەکانیش لەکاتی گەشتە ئاسمانیەکاندا هەواڵی مردنی شاژن ئاشکرا دەکەن.
 
رۆژی بەخاکسپاردنی شاژن لە بریتانیا پشووی فەرمی دەبێت و هەر ئەو رۆژەش شازادە چارلز دەبێتە پاشای بریتانیا.

سەرچاوە: ئیکسپرێس


ش . ر 


PM:04:29:03/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 7448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت