هه‌سه‌ده: هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه
هێزەکانی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، له هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.
كینۆ گابرییل، وته‌بێژی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دووباره له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه، قامشلۆ و دێرك و دێرزوور بڵاوبوونه‌ته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه: ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و دابینكردنی ئاسایشی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ره‌وشی سه‌قامگیری ناوچه‌كه په‌یوه‌سته به هه‌وڵه‌كانی رووسیا و توركیا بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ستێكی گشتگیر و دابینكردنی ئاسایشی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێم4.
هــ. ر
AM:08:51:03/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت