سەرۆک کۆماری عیراق و میری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
وێستگە نیوز-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ ھەینی 22 ی 11 ی 2019 پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەمیری قەتەر شێخ تەمیم حەمەد پێگەیشت.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، ئەمیری قەتەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە ھەنوکەیەکان و بەدیھێنانی چاکسازی و سەقامگیری.
ھەروەھا جەختیشی لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی برایانەی نێوان عێراق و قەتەر کردووەتەوە.
لەلای خۆیەوە بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ شێخ تەمیم دەربڕی، بۆ پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بۆ عێراق، ھاوکات دووپاتی لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و ھاریکاری ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە ھەردوو گەل و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکات.
ش . ر
PM:08:17:22/11/2019
ئهم بابهته 2072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت