ژمارەی كوژراوانی ئەمڕۆی خۆپیشاندانەكانی بەغدا بەرز بوویەوە
وێستگە نیوز-
بە پێی هەواڵی ئاژانسەكان لە بەغداوە ژمارەی كوژراوزەكانی ئەمڕۆ بۆ سێ كەس بەرز بۆتەوە لەگەڵ بریندار بوونی زیاتر لە 30 كەسی دیكە.
ئاژانسی هەواڵدەری رۆیتەرز ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا سێ كەس كوژراون، دوانیان بە گولـلی زیندوو ئەوی ديكه بۆمبی فرمێسكرێژ چۆتە ناوسەرییەوە.
بە پێی ئەو سەرچاوەیە 36 كەسی دیكەش ئەمڕۆ بریندار بوون.
خۆپیشاندان لە عیراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و دەستوری نوێ و حكومەتی نوێ و سیتەمی نوێی دەسەڵات لە عیراق دەكەن.
د.ح
PM:06:54:22/11/2019
ئهم بابهته 2236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت