ئەحمەدی حاجی رەشید بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا: چاكسازیەكان هەڵوێستی خۆپیشاندەران ناگۆرن


وێستگە نیوز-
ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد كە بە جێگری ڕاوێژکار بۆ کاروباری ئابوری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکای وتووە "چاکسازیەکانی حکومەت و پەرلەمانیش تەنها روکەشن و هەڵوێستی خۆپیشاندەران ناگۆرن".


ئەحمەدی حاجی رەشید دەڵێت "ڕۆژی پێجشەممە لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی پێشوازیمان کرد لە ئەندرۆ لۆرنز جێگری ڕاوێژکار بۆ کاروباری ئابووری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کە بەمەبەستی ڕۆڵی چاکسازیەکانی حکومەت و پەرلەمان و کاریگەریەکانیان لەسەر کۆتاهێنان بە خۆ پیشاندانەکان و بابەتی بوجەی ساڵی ۲٠۲٠ ".

ئەو پەرلەمانتارەی كورد دەڵێت "تێدا بەوردی تاوتوێی بودجەمان کردوو ئەوەشمان پێڕاگەیاندن کە چاکسازیەکانی حکومەت و پەرلەمانیش تەنها روکەشن هەڵوێستی خۆپیشاندەران ناگۆرن" .

د.ح
 


PM:05:50:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت