سەرۆكی سوپای باسیجی ئێران كپكردنەوەی خۆپیشاندانەكان بە موعجیزە دادەنێت


وێستگە نیوز-
بە پێی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبیە ئاژانسی "ئیسن"ی ئێرانی سەرۆكی سوپای باسیج خۆپیشاندانەكانی رۆژانی هەفتەی رابردووی بە جەنگی جیهانی ناوبردووە كپكردنەوەشی بە موعجزیە داناوە.


ئەو سەرچاوە لەسەر زاری عەمید سالار ئابانوش سەرۆكی سوپای باسیج گواستویەتییەوە كە دەڵێت "خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە جەنگێكی جیهانی راستەقینە بوو كە هەموو ناوچەكانی وڵاتی بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو گرتەوە".

وتوشیەتی" خۆ خۆی رزگاری كردین"، كپكردنەوەیشی بە موعجیزە وەسف كردووە.

ئابانوش ئەوەشی وتوە سەرەڕای ئەوەی درەنگ ئینتەرنێتیان بڕی بەڵام ئەو هەنگاوە هاریكار بووە بۆ پەكخستنی خۆپیشاندانەكان.
بە پێی هەواڵەكان پاش گەڕانەوەی هێڵی ئینتەر نێت و دابەزاندنی ڤیدیۆی خۆپیشاندانەكان بە شێوەیەكی بەرفراوان، سەرجەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە بیانییەكان داخران.

بەهۆی گرانكردنی نرخی بەنزین هەفتەی پێشوو بۆ نزیكەی یەك هەفتە خۆپیشاندان سەرجەم شارەكانی ئێرانی گرتەوە و بەهۆیەوە باس لە كوژرانی زیاتر لە 250 خۆپیشاندەر و بریندار بوونی هەزارانی دیكە دەكرێت لە سەرجەم پارێزگاكان.

د.ح
 


PM:04:38:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت