دوای نزیكهی 30 ساڵ، دوو بهندكراوی كورد له ئێران ئازاد كران
وێستگه نیوزـ
دوای نزیكهی 30 ساڵ له زیندانی كردنیان، دوو بەندکراوی سیاسی کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئازاد کران.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ههریهك له عوسمان مستەفاپوور، بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای 28 ساڵ زیندانی و محەمەد نەزەری بەندکراوی سیاسی خەڵکی سایین قەڵا دوای 25 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمییە ئازاد کران.
ئەو دوو بەندکراوە لە ماوەی بەندکرانیان لە مافی مافهكانیان بێبهش كرابون و تەنانەت مۆڵهتی بەشداریكردنیان لە ڕێوڕەسمی پرسەی ئەندامانی بنەماڵەكانیان نەبووە.
عوسمان مستەفاپوور تەمەن 53 ساڵ و خەڵکی پیرانشار له ساڵی 1991 دوای پێكدادانێكی چەکداری نێوان پێشمەرگەکانی حزبی دێموکرات و هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە بەدیل گیرا.
ناوبراو هەمان ساڵ سزای لهسێدارهدانی بۆ دهركرا و ساڵی 2000 حوکمەکەی هەڵوەشایەوە و بۆ 10 ساڵ زیندانی کەم کرایەوە. هە رئەو ساڵە بە تۆمەتی ئهندامبوون لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی 25 ساڵ زیندانیی بۆ دهركرا.
محەمەد نەزەری لەدایکبووی شاری سایین قەڵای پارێزگای ئورمیەیە لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا بە تۆمەتی ئهندامبوون لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) دەستبەسەركرا و ئهویش سزای لهسێدارهدانی بۆ دهركرا دواتر ئەو حوکمە هەڵوەشایەوە و کەم کرایەوە بۆ زیندانیی هەتاهەتایی.
PM:04:01:22/11/2019
ئهم بابهته 2844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت