له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا دوو خۆپیشانده‌ر كوژران
وێستگه نیوزـ
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق به گولـله بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كرد و دوو خۆپیشانده‌ر كوژران.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی تشرینی دووه‌می 2019، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد و دوو كه‌سیان كوشت و 22 خۆپیشانده‌ریان بریندار كرد.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی عیراق، یه‌كێك له قوربانییه‌كان له‌سه‌ر پردی ئه‌حرار به گولـله كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش گولـله‌ی فرمێسكرێژ راسته‌وخۆ به‌ر سه‌ری كه‌وتوه.
له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه كه له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو ده‌ستی پێكرد، زیاترله 300 كه‌س كوژراون و 15 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
PM:03:30:22/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت