70 نوێنەری پارتە سیاسیەکان و رێکخستنە کوردییەکان سەردانی هەولێر دەکەن



وێستگە نیوز-

ئیمام تاشچیئەر پەرلەمانتاری پێشووی ئامەد و یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا 70 نوێنەری پارتە سیاسیەکان و رێکخستنە کوردیەکان بە ئامانجی یەکێتی نەتەوەیی سەردانی هەولێر دەکەن. 

 تاشچیئەر بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا قسەی کرد و ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی نەتەوەیی کرد و وتی، "ساڵی 2013 بۆ یەکێتی نەتەوەیی کاتێکی زۆر گونجاو بوو، بەڵام بە باشی هەڵسەنگاندنی بۆ نەکرا، ئەگەر ئەو کاتە کۆنگرەی نەتەوەی پێکبهێنرایا، ئێستا قەدەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەم شیوەیە نەدەبوو".

 تاشچیئەر ئەوەی خستەڕوو، "ئەگەر یەکێتی نەتەوەیی دروستبکرایا، داعش نەیدەتوانی هێرش بکاتە سەر گەلی کورد، داعش سوودی لەو پارچەبوونە وەرگرت و پێویستە هۆکاری هێرشکردنە سەر کوردان باش هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و پێویستە ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین". 

لە بەردەوامی قسەکانیدا تاشچیئەر وتی، "ئەوان ماوەیەک لەمەوبەر سەردانی باشووری کوردستانیان کرد و لەبارەی یەکێتی نەتەوەیەوە لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆیان کردووە. لە ماوەیەکی نزیکدا لە چوار پارچەی کوردستان نوێنەری 70 پارتی سیاسی و رێکخستنە کوردیەکان سەردانی هەولێر دەکەن و لەبارەی یەکێتی نەتەوەیی ڕاوێژ دەکەن و هەوڵی بۆ دەدەن."


ش. ر 


PM:10:11:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو