پەرلەمانتارێکی ئێستای عیراق فەرمانی دەستگیردنی دەرچوو


 

وێستگە نیوز- 

دەستەی دەستپاکی عیراق فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ پەرلەمانتارێکی ئێستای عیراق دەرکرد.

 

ئەو پەرلەمانتارە پێشتر پارێزگاری سەڵاحەدین بووە و بەپێی راپۆرتی دەستەی دەستپاکی " دەسەڵاتەکانی خراپ بەکارهێناوە".

 

راگەیەندراوەکەی دەسەتەی دەستپاکی عیراق ئاشکرایکردووە، پارێزگاری پێشووی پارێزگای سەڵاحەدین کە ئێستا پەرلەمانتارە پێشتر لە پۆستە حکومیەکەیدا بەبێ گەڕانەوە بۆ رێکار و یاساکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە پۆستی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکەی گۆڕیوە.

 

ئەم فەرمانەی دەستەی دەستپاکی عیراق دوای دەرکردنی فەرمانی لێپرسینەوەو دەستبەسەرکردن بۆ چەندین کەسی دیکە دێت کە بە تۆمەتی " خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان" دەدرێنە دادگا.


ش . ر 


PM:08:01:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو