راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: لە ماوەی ساڵێکدا هەزاران کەس بوونەتە قوربانی مین
وێستگە نیوز-
راپۆرتێکی " هەڵمەتی نێودەوڵەتی بۆ قەدەغەی مین" ئاشکرایکردووە، تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا نزیکەی شەش هەزار و 900 کەس لە وڵاتانی جیهاندا بەهۆی مین-ەوە مردوون یاخود ئەندامێکی جەستەیان لەدەست داوە.
راپۆرتەکە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21 ی 11 ی 2019 لە جنێف-ی پایتەختی نەمساوە بڵاوکرایەوە ئاشکرایکردووە ، لەو ژمارە قوربانیە سێ هەزار کەسیان مردوون و سێ هەزار و 800 کەسیشیان بەشێوەی جۆراوجۆر برینداربووون.
ئەوەش خراوەتەڕوو زۆربەی قوربانیەکان لەو وڵاتانەدایە کە بەردەوام ئاڵۆزی و شەڕی تێدایە وەک ئەفغانستان، مالی، میانمار، نەیجیریا، سوریا، ئۆکرانیا.
ئاماژە بەوەش دراوە ل ساڵی رابردوودا ، هێزەکانی حکومەت و گروپە چەکدارەکانی وڵاتانی میانمار، یەمەن، ئەفغانستان و پاکستان و هیندستان و نایجیریا ئەڵغامیان لە زەوی وڵاتەکانیاندا چاندووە لە رووبەرێکی 150 کیلۆمەتر چوارگۆشەدا و تێچووەکەشی لەسەریان 700 ملیۆن دۆلار بووە.
ش . ر
PM:07:34:21/11/2019
ئهم بابهته 2200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت