ڤیدیۆ.. ساتی دەستگیرکردنی ئەندامێکی پەکەکە لەلایەن تورکیاوە بڵاوکرایەوە
وێستگە نیوز-
ئاژانسی هەواڵی فەرمی تورکیا ڤیدیۆی ساتی دهستگیركردنی ئەندامێکی پارتی كرێكارانی كوردستانی له باكووری كوردستان بڵاوكردهوه.
بەپێی گرته ڤیدیۆییهكه، ئەو کەسەی دەستگیردەکرێت لەسەر رێگەیەکی سەرەکی دەکەوێتە بۆسەی هێزه ئهمنییهكانی تورکیاوە.
سهمرا تونجهر، ئەو کەسە دەستیگیرکراوەیە كه ناوی له لیستی خۆڵهمێشی داواكراوانی توركیایه، حکومەتی ئەنکەرەش بۆ ئاشکراکردنی شوێنەکەی 52 هەزار دۆلاری ئەمریکی وەک خەڵات تەرخان کردبوو.
وەک دەردەکەوێت سەمرا تونجەر کە لەناو ئۆتۆمبێلێکی سوردایە لەلایەن فڕۆكهیهكی بێ فڕۆكهوانی توركیاوە چاودێری دەکرێت و دواتر چەند ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەیەکی سەرەکی لە دیاربەکر گەمارۆی دەدەن.
ش . ر
PM:06:48:21/11/2019
ئهم بابهته 23304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت