هەفتەی داهاتوو وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات



وێستگە نیوز-
بڕیار وایە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

بەپێی زانیاریەکان وەفدی حکومەتی هەرێم پرسی بودجە و نەوت لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق تاوتوێ دەکات.

وەفدەکەی هەرێم تێڕوانینی حکومەتی هەرێم لە بارەی بودجەوە بۆ بەغدا دەخاتەڕوو. 

سەرچاوەیەکیش لەناو حکومەتی هەرێمەوە بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، هەرێم ئامادەیە نەوت رادەستی بەغدا بکات بە مەرجی وەرگرتنی مافەکانی.

جێی ئاماژەیە بڕیاربوو وەفدەکەی حکومەتی هەرێم لە مانگی رابردوودا سەردانی بەغدا بکات بەڵام بەپێی زانیارییەکان بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عیراقەوە سەردانەکە دواکەوتووە.



PM:06:28:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت