ئەسەد مووچەی فەرمانبەرانی وڵاتەكەی زیادكرد
بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا
وێستگە نیوز-
بە بڕیارێك بەشار ئەسەد مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و سەربازانی وڵاتەكەی زیادكرد.
لاپەڕەی سەرۆكایەتی سوریا بڵاوی كردەوە كە بە پێی نوسراوی ژمارە 23ی ساڵی 2019، 20 هەزار لیرە بۆ مووچەخۆری فەرمانبەران و سەربازان زیاد دەكرێت، هەروەها بە پێی مەرسومی ژمارە 24ی 2019 بڕی 16 هەزار لیرە بۆ مووچەخۆری خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی زیاد دەكرێت.
نوسراوەكەی سەرۆكایەتی سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوە لە هەردوو كەرتی سەربازی و مەدەنی بە هەمیشەییەكان و كاتییەكانەوە.
سەرۆكایەتی سوریا هۆكاری زیادكردنی مووچەی بۆ رەچاوكردنی بەرزبوونەوەی بواری مەعیشی و دۆخی ئابووری گێڕاوەتەوە.
د.ح
PM:12:48:21/11/2019
ئهم بابهته 5792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت