فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی گرێ سپیان كرد و 5 كه‌سی سه‌ربه یه‌ك خێزان بوونه قوربانی
وێستگه نیوزـ
فڕۆكه چاودێرییه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا گوندێكی سه‌ربه شارۆچكه‌ی گرێ سپیان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه دوو هاوڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیانله‌ده‌ستدا و سیانی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا كه سه‌رجه‌میان سه‌ربه یه‌ك خێزانن.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه‌كانی توركیا گوندی قرنفل-یان له ده‌وروبه‌ری گرێ سپی بۆردومان كردوه و پێنج كه‌سی سه‌ربه یه‌ك خێزان بونه‌ته قوربانی، له‌و پێنج كه‌سه‌ش دوانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و سیانیان به‌سه‌ختی برینداربوون کە مندالیشیان تێدایە.
ئاژانسەکە راشیگەیاندوە کە هەندێک لە هاوڵاتیانی گوندەکە بەهەوڵێکی زۆر و ئەستەم توانیویانە بریندارەکەن لە گوندەکە دەربکەن و بۆ چارەسەر گەیاندویاننەتە نەخۆشخانەکانی شاری کۆبانی.
PM:10:17:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت