سەعدی ئەحمەد پیرە لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆی کەناڵی ئاسمانی ڕووداو ڕایگەیاند کە ئەو نوسراوەی لای ئەوە بەناوی هاوپەیمانی کوردستانەوە ئیمزاکراوە، کە تیایدا هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەگرتووی ئیسلامی کۆمەڵی ئیسلامیشی تیادایە.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره روونیکردەوە كه له كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌غدادا داوایانكردوه كه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه قسه بكه‌ن كه بانگهێشت نه‌كرابوون، به‌ڵام له ئۆفیسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه به‌ناوی هاوپه‌یمانیی كوردستانه‌وه به‌ڵێننامه‌كه واژوو بكرێت.
ئاشكراشیكرد كه له‌ناو به‌ڵێننامه‌كه‌دا ناوی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هاتووه و له‌پاڵ هاوپه‌یمانیی كوردستاندا كه‌وانه‌یه‌ك كراوه‌ته‌وه كه ناوی (یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو)ش نووسراوه.
درەنگانی شەوی 18ی تشرینی دووه‌می 2019، پڕۆژەیەکی گشگیر بۆ چارەسەرکردنی دۆخی عێراق بڵاوبۆوە کەتیایدا چەندین خاڵی تایبەت بە چاکسازی دەستوری و بارودۆخی عێراق و خۆپیشاندانەکانی تیادایە.
لەسەرەتادا تەنها ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لەگەڵ 10 لایەنی تری عێراقی لەسەر بوو، بەڵام ئەمشەو سەعدی پیرە وتی" بەناوی هاوپەیمانی کوردستانەوە ئیمزا کراوە کە هەریەک لە گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامی تیادایە.
PM:09:16:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4116
جار خوێنراوه‌ته‌وه