هه‌ولێر.. كچه خوێندكارێك له‌كاتی دابه‌زین له پاسه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
لەكاتی دابەزین لەو پاسەی هاتووچۆی خوێندنگەی پێکردووە، كچە خوێندكارێك كه‌وته‌ژێر تایه‌ی پاسه‌كه‌یه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
موقەدەم فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2019، لە قەزای خەبات خوێندكارێكی كچ بەهۆی بێ ئاگایی و خەمساردی شۆفێرەكەیەوە كە هاتوچۆی خوێندنگەی پێكردوه، كەوتە ژێر تایەكانی ئەو پاسەی كە لێی دابەزیوە.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر راشیگه‌یاندوه كه بەوهۆیه‌وه كچە خوێندكارەكە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
PM:08:57:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 14792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت