پۆلیسی گه‌رمیان: باوكێك دوای گیان له ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئەوەی ئه‌مشه‌و هاوڵاتیەیەک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە لەگوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار گیانی لەدەستدا، به‌هۆی كاریگه‌ری رووداوه‌كه‌وه باوكیشی گیانی له ده‌ستدا.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌ریان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لەگوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلارەوە تەرمی گه‌نجێك بەناوی ئەحمەد رەشید عەزیز، لەدایکبووی 1997 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
راشیگه‌یاند: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو نەخۆشی دەرونی بوەو ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەمانجە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا دەمانچەکە لەبەردەستی پۆلیسدایە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە.
ئه‌وه‌شی زیاد كرد، بەهۆی کاریگەری رووداوەکە لەسەری باوکی بەناوی گه‌نجه‌كه به‌ناوی رەشید عەزیز جومعە، لەدایکبووی 1968 جەڵدە لێیداو گیانی لەدەستدا.
بەوتەی برایەکی ناوبراو نەخۆشی دڵی بوەو کەمئەندامە بەهۆی گیان لەدەستدانی کۆڕەکەیەوە باری تەندروستی تێک چوە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، جه‌مال عه‌لی قدووری وای وت.
PM:07:56:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت