وەزیری كشتوكاڵ: پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئەولەویەتی كارەكانمانە

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە..

وێستگه‌ نیوز ـ
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئەولەویەتی كارەكانیانە، ئەمەش لەرێگەی یاساو رێنمایی پێویست.


ئەم وتانەی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەحكومەتی هەرێم لەمیانی كۆبوونەوەیەك بوو لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لیژنەكانی یاسایی و وزەو سامانەسروشتیەكانی پەرلەمان كە ئەمڕۆ چوار شەممە 20ی تشرینی دووه‌می 2019، بەڕێوەچوو.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم، سەرەتای كۆبوونەوەكە رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان باسی لە ئامانجی كۆبوونەوەكە كرد، كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسایی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لە هەرێمی كوردستان، كەخوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌، دواتر كەمال مسلم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی باسی پڕۆژە یاساكەی‌ كرد لەپێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بە رەچاوكردنی بازرگانیكردن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تێبینیەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی لەسەر پڕۆژە یاساكە خستەڕوو، تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لەگەڵ خواستی بازاڕ.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، پاراستن و زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی ئەولەویەتی كارەكانیانە لە رێگەی هەمواری یاسایی و رێنمایەكان بۆ ئەوەی بتوانین دەستی كەرتی تایبەت بگرن بۆئەوەی وەبەرهێنان بكەن لەكەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش هاتووه‌، لە كۆتایی كۆبوونەوەكە بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو لیژنەی تایبەت لە نێوان هەردوو وەزارەت و لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمان كۆبوونەوە بكرێت بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساكە دەوڵەمەند بكرێت و خزمەت بە بەرهەمی خۆماڵی بكات بەرەچاوكردنی مافی بەكاربەر.

هــ. ر


PM:06:36:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو