مه‌سرور بارزانی: عیراقییەکان شایستەی شێوازێكی باشتری دهوڵهتدارین
مەسرور بارزانی
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی له داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی عیراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، عیراقییەکان شایستەی ژیانێكی باشتر و شێوازێكی باشتری دهوڵهتدارین.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیبەیتێکی تایبەت لە دووەم رۆژی دیداری (ئاشتی و ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) له زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان- دهۆک رایگه‌یاند، "بەمدواییانە نزیكه‌ی 60 هه‌زار ئاوارە لە سوریاوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی کە ئێمه یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره و په‌نابه‌رمان له خۆ گرتووه".
مەسرور بارزانی داوا له حكومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، هاوكارییان بكه‌ن و ده‌ڵێت: "بەداخەوە ئاستی هاوكارییه‌كان بەشێوازێک نییه، ئه‌ركی قورسی سه‌ر شانی هەرێمی کوردستان كه‌مبكاته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌ركه‌كه له ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستانه بەجۆرێک کە ساڵانە زیاتر له ملیار و 500 هەزار دۆلار بۆ ئاوارە و پەنابەران خەرجدەکرێت".
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی له خۆپیشاندانه‌كانی عیراقیش كرد و له‌و باره‌وه وتی: "ئێمه پشتیوانی له داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین و خۆپیشانده‌ران، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه نیگه‌رانی خۆیان ده‌بڕن، عیراقییەکان شایستەی ژیانێکی باشتر، شێوازێكی باشتری ده‌وڵه‌تداری و سوودمەندبوونن لە ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان".
مەسرور بارزانی وتیشی: "حكومه‌تی ئێستا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عیراق، به تاكه به‌رپرس و ئیداره‌ی رووداوه‌كانی عیراق نازانین، ئێمه پێمانوایه كه‌ڵه‌كه بوونی كێشەکانی 15 بۆ 16 ساڵی رابردووە".
هــ. ر
PM:05:51:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت