بەرپرسێکی ئاسایش نۆ دۆنم زەوی بەنایاسایی دەکاتە گەوڕی ئاژەڵ
بڕیارێکی وه‌زیری ناوخۆ جێبەجێ ناکرێت،
وێستگه نیوز- رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
وه‌زیری ناوخۆ داوای لێپرسینه‌وه دەکات لەبه‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی وارماوه بەهۆی زیاده‌ڕۆیی بۆ سەر موڵکێکی گشتی، بەڵام لێپرسینەوەکە ئەنجامنەدراوەو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌کەش کە لەسەر پشکی گۆڕانە بەوهۆیەوە ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه.
کامه‌ران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وارماوه له‌چه‌ند مانگی رابردوودا له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا ته‌واوی به‌ڵگه‌و زانیارییه‌کانی بۆ رای گشتی خسته‌ڕوو که به‌رپرسێکی ئه‌منی زیاده‌ڕۆیی کردۆته‌سه‌ر موڵکێکی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و (27) بینای له‌سه‌ر دروستکردووه که له‌چه‌ندین دۆنم پێکهاتووه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانی هاوڵاتی، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاری سلێمانی بڕیاریداوه کامه‌ران عه‌بدوڵا وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه بمێنێته‌وه تا له‌ناو پارێزگا شوێنێکی دیکه‌ی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
زیاده‌ڕۆییه‌که له‌سه‌ر (9) دۆنم زه‌وی له‌سه‌ر پارچه‌زه‌وی ژماره (29) له‌که‌رتی (41)ی دیسکه‌ره که‌ده‌که‌وێته سه‌ر رێگای گشتی سلێمانی و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی وارماوه ئه‌نجامدراوه‌و کراوه به‌گه‌وڕی ئاژه‌ڵ به‌خێوکردن.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه به‌نووسراوی ژماره(13893) که له‌به‌رواری 21/8/2019 بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس نێردراوه‌و واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره بابه‌ت/ هه‌ڵگرتنی زیاده‌ڕۆیی، تێیدا هاتووه« به‌هاوپێچی نووسراومان ده‌قی فه‌رمانی لابردنی زیاده‌ڕۆیی ژماره (372 له 30/6/2019) و هاوپێچه‌کانی بۆتان ده‌نێرین سه‌باره‌ت به‌لابردنی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵکی ژماره (29) که‌رتی (41)ی دیسکه‌ره له‌سنووری ناحیه‌ی وارماوه بفه‌رمون به‌کاری پێویست به‌زووترین کات به‌لابردنی ئه‌م زیاده‌ڕۆییانه له رێگای هێزێکی پۆلیس و هاوکاری‌کردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و پارێزگاری سلێمانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاگادارمان بکه‌نه‌وه«.
سکرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و دۆسییه‌یه بکرێته«هه‌ڵا» تا که‌سی تر نه‌توانێت زیاده‌ڕۆیی ئه‌نجامبدات.
مه‌هدی مه‌حمود، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد تائێستا ئه‌و کێشه‌یه نه‌هاتۆته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و وه‌ڵامی یاداشت ده‌ده‌نه‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ن.
مه‌هدی مه‌حمود وتیشی «ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یە هه‌ر که‌سێک بێت و له‌هه‌ر ئاستێک‌دا بێت ته‌جاوزه‌و ده‌بێت داواکاری گشتی لێ ئاگاداربکرێته‌وه، ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یە بکرێته هه‌ڵا بۆ ئه‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و پشتی حزبی هه‌یه زیاده‌رۆیی کۆتایی پێبهێندرێت، ده‌بێت پارێزگار‌و قایمقام قسه‌ی له‌سه‌ربکه‌ن».
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه که «جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت سه‌رپه‌رشتی مه‌له‌فی دژایه‌تی کردنی زیاده‌ڕۆییه‌کانه، ده‌بێت بوروژێنرێت و چاوپۆشی له‌سه‌ر که‌س نه‌کرێت».
سکرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که‌پارێزگاری سلێمانی به رێکاری یاسایی ده‌ڕوات» مه‌سئول له‌پشت ئه‌و زیاده‌ڕۆییه بێت قورستره‌و ده‌بێت بزانرێت چۆن کراوه تا رێگری لێبکرێت».
PM:05:48:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت