لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا
وێستگە نیوز-
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند لەرووداوێکی هاتووچۆدا لەناوشاری کەلار، لەنزیک کتێبخانەی گشتی کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا.
لەپەیجی تایبەتی خۆیان ڕایگەیاندووە پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ ۲۰۱۹/۱۱/۲۰ لەرووداوێکی هاتووچۆدا لەناوشاری کەلار، لەنزیک کتێبخانەی گشتی کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بۆئەوەکردوە: بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری شوفرلێت ئۆپتراو پاسکیلێک ، پاسکیل سوارەکە گیانی لەدەستدا.
راشیگەیاندوە: ئەوکەسەی گیانی لەدەست داوە لەدایک بوی( 1975)ەو، دانیشتوی گەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلارە.
لەئێستا لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەندکراوە بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ.
د.ح
PM:02:11:20/11/2019
ئهم بابهته 1512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت