سوپای ئەمریكا كوژرانی دوو سەربازی راگەیاند

‌سوپای ئەمریكا

وێستگە نیوز-
سوپای ئەمڕیكا ئەمڕۆ ئاشكرایكرد كە دوو سەربازی هێزەكانی لە كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكدا لە ئەفغانستان كوژراون.

لە بەیاننامەیەكدا سوپای ئەمریكا ئاشكرایكرد كە كۆپتەرێكی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان لە جۆری  "AH-64 Apache Attack" كەوتۆتە خوارەوە و بەر لوتكەی چیایەك كەوتووە لە هەرێمی ویلایەتی لۆگارۆی رۆژئاوای ئەفغانستان، ئێستاش لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنە خوارەوەكەی دەكرێت.

تا ئێستا لە ئەفغانستان 2400 سەربازی ئەمریكی كوژراوە، لەو كاتەوەی لە ساڵی 2001ەوە ئەمریكا بە هاوپەیمانێتی ناتۆ، تاڵیبانی لە سەر حكوم دوور خستەوە.

د.ح
 


AM:08:48:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو