كوڕ و براكه‌ی راكان جبوری ده‌ستگیركران


وێستگه‌ نیوزـ

لەسەر دۆسیه‌ی بەهەدەردانی سامانی گشتی، هەریەک لە کوڕ و براکەی راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک دەستگیرکران.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی كوردستان24، لەو کەسانەی کە لەلایەن دادگاوە داواکرابوون برایەك و کوڕێکی ڕاکان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت بوون و لەسەر کەیسی بەهەدەرانی بودجە و سامانی گشتی  ئێستا دەستگیرکراون.

 فەرحان سەعید جبوری، برای راكان و قوتیبە ڕاکان جبوری كوری راكان جبوری، رۆژی سێشه‌ممه‌ 19ی تشرینی دووه‌می 2019، لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە لەسەر بڕیاری دادوەری دەستەی نەزاهە دەستگیرکران.

دوو سەرچاوەی‌ جیاواز کە یەکێکیان لەدەستەی نەزاهەیە و ئەوی دیکەشیان لە پۆلیسی کەرکوکە به‌ سایته‌كه‌یان راگه‌یاندوه‌: دەستگیرکردنی کوڕ و برایەکه‌ی ڕاکان جبوری لەسەر کەیسێکە کە پێشوتر پەرلەمانتار (دیلان غەفور) پەرلەمانتاری عیراقه‌، كه‌ سکاڵای لەسەریان تۆماركردبوو و 6 کەسی لەسەر دەستگیرکرابوو.

 کەیسەکەیش بەهەدەردانی بودجەی ناوچە تازە ئازادکراوەکانی دەستی داعشە کە ڕاکان جبووری بۆ خواردن و میوانخانەکەی ئەو پارەیه‌ی خەرج کردوە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و بەبێ ئەوەی وردەکاری خەرجییەکان هەبێت.

بەپێی زانیارییەکان بڕی 94 ملیۆن دینار لەماوەی 9 مانگدا لە بودجەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتوه‌ەکانی دەستی داعش، لەمیوانخانەی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوك خەرج کراوە.


AM:12:00:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت