خامه‌نه‌ئی: خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره پرسی ئه‌منی بوو نه‌ك ناڕه‌زایی
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێی وایه خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره‌ی وڵاته‌كه‌ی، ناڕه‌زایی نه‌بوو، به‌ڵكو پرسێكی ئه‌منیی بووه.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بازرگانانی وڵاته‌كه‌ی، عه‌لی خامه‌ئه‌نی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند: پێویسته دۆست و دوژمن بزانن كه ئێران له گۆڕه‌پانی جه‌نگ و سه‌ربازی و سیاسی و ئه‌منی، به‌ره‌نگاری دوژمن بوه‌ته‌وه.
وتیشی: روداوه‌كانی ئه‌مدواییه ته‌نها پرسێكی ئه‌منی بووه نه‌ك ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری و له گه‌له‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاوه.
خامه‌نه‌ئی رایگه‌یاند كه توانیویانه پاشه‌كشه به دوژمن بكه‌ن و له‌سه‌ر ئاستی ئابوریش شكست به دوژمن ده‌هێنن.
دوای بڕیاری گرانكردنی نرخی به‌نزین له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، له هه‌نیی رابردوه‌وه له چه‌ندین ناوچه‌ی ئێران خۆپیشاندان سه‌ریهه‌ڵداوه و تائێستا و به‌پێی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی 106 كه‌س كوژراون.
PM:11:16:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت