گه‌رمیان.. روداوێكی هاتوچۆ بریندارێكی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 19ی تشرینی دووەمی 2019، له‌ناو شاری كه‌لار روداوێكی هاتوچۆ رویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك برینداربوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند روداوه‌كه له نزیک فولكه‌ی قەڵای شێروانە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕویداوە لەجۆرەکانی بارهه‌ڵگر سكانیا و هۆندا مینی پاس.
راشیگه‌یاندوه كه لە ئەنجامی ڕوداوەکە کەسێک بریندار بووە ،بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا و زیانی زوریش بەر ئۆتۆمبیلەکان کەوت.
PM:10:41:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت