پارێزگاری موسڵ بڕیاری دوور خستنەوە لە پۆستەكەی رەتدەكاتەوە

‌مەنسور مەرعید، پارێزگاری موسڵ

وێستگە نیوز-
پارێزگاری موسڵ رەتیدەكاتەوە لە پۆستەكەی بڕوات و بڕوای وایە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ هیچ شەرعیەتێكی نییە.


وتەبێژێك بە ناوی پارێزگاری موسڵەوە راگەیاندنێكی بڵاو كردەوە، تێدا ئاشكرایكردووە كە مەنسور مەرعید پارێزگاری موسڵ سەبارەت بەبڕیاری دوور خستنەوەی بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای موسڵەوە هیچ بایەخێكی نییە و بڕیارەكەیان جێبەجێ ناكرێت، بەهۆی ئەوەی ئەوان لەلایەن پەرلەمانەوە كاروبارەكانیان راگیراوە و ئەنجومەن هەڵوەشاوەتەوە.

پارێزگاری موسڵ ئەوەی راگەیاندووە كە ئەنجومەنی پارێزگا لەو كاتەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەیانداوە هیچ بڕیارێكیان جێبەجێ ناكرێت و شەرعیەتیان نەماوە چی لە رووی یاسایی و چی لە رووی ئیدارییەوە.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بابەتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌نسوور مه‌رعیدی خستە دەنگدانەوە و دواتر به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاردرا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سند بكرێت، له‌ شوێنی ئەویش سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری یه‌كه‌می پارێزگار كاروباره‌كانی پارێزگار به‌ڕێوه‌به‌رێت تا ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێكی نوێ.

د.ح
 


PM:02:17:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو