له دیوانیه دوو كه‌س كوژران
وێستگه نیوزـ
چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشێكیان له شاری دیوانیه له باشوری عیراق ئنجامدا و دو كه‌سیان كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری دیوانیه رایگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان به ئاراسته‌ی كافتریایه‌ك كردوه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژراون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه راشیگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كانه‌وه، دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای روداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان چونه‌ته كافتریاكه و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك گواستوه‌ته‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌شیان بۆ روداوه‌كه كردوه‌ته‌وه.
PM:11:56:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت