روداوێكی دیكه‌ی ته‌قه‌كردن له ئه‌مریكا رویدا
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی ته‌قه‌كردندا له ولایه‌تی ئۆكلاهۆما، چوار كه‌س كوژران، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له شاری فرینسۆ ی ولایه‌تی كالیفۆرنیا 10 كه‌س كوژران و برینداربوون.
پۆلیسی ئۆكلاهۆما رایگه‌یاند كه له كۆگایه‌كی بازرگانیی سه‌ربه كۆمپانیای Walmart له شاری دۆنكان روداوێكی ته‌قه‌كردن رویداوه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژراون.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له شاری فرینسۆ ی ولایه‌تی كالیفۆرنیا كاتێك كه‌سێكی چه‌ك به ده‌ست خۆی كردوه به ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا كه له ماڵێكدا ساز كراوه.
كه‌سه‌كه ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیی به‌ناو ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردوه و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژران و 7ی دیكه‌ش برینداربوون، دواتر له نه‌خۆشخانه یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
هێرشبه‌ره‌كه له حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ماڵه‌كه دزه‌ی كردوه‌ته ناو ئاماده‌بووان كه به‌بۆنه‌ی ته‌ماشاكردنی یارییه‌كی تۆپی پێ كۆببونه‌وه و ئاهه‌نگیان گێڕاوه.
PM:10:03:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت