وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ سێشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2019ی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: سبه‌ینێ سێشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌تی داد دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌و مووچه‌یه‌ی دابه‌شده‌كرێت، هی مانگی ئابی ئه‌مساڵه، حكومه‌ت سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌داوه و نازانرێت سێ مووچه‌كه‌ی ئه‌مساڵیش پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت یان چی به‌سه‌ر دێت.
تا ئێستا مووچه‌ی وه‌زاره‌تەکانی پێشمه‌رگه، په‌روه‌رده، دارایی، ته‌ندروستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفال، وارسی شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شكراوه.
هــ. ر
PM:03:05:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 14660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت