په‌رله‌مانتارێك: نەهاتنی بودجه‌ی 2020ی عیراق بۆ پەرلەمان له‌سه‌ر دوو بابه‌ت وه‌ستاوه
پەرلەمانی عیراق: فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یه‌نێت، بودجه‌ی 2020ی عیراق له‌سه‌ر دوو بابه‌ت وه‌ستاوه، یه‌كه‌م جێگیركردنه‌وه‌ی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت و دووه‌م پرسی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020ی عیراق له‌سه‌ر دوو پرس دواكه‌وتووه، یه‌كێكیان جێگیركردنی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ته له ناو پڕۆژه‌كه‌دا، دووه‌میش رێكنه‌كه‌وتنی تا ئێستای نێوان هه‌رێم و به‌غدایه له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت و ئه‌و بڕه‌ی به‌غدا دیاری كردووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌وه‌شی باسكرد، تا ئێستا واده‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌رێم دانه‌نراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدای ده‌كات ده‌بێت چه‌ند بێت و له به‌رانبه‌ردا به‌غدا چه‌نده پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌رێم ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری‌یان هه‌ببێت له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
PM:02:07:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت