بە وێنە.. مه‌زڵوم كۆبانێ سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە

‌لاهور شێخ جەنگی و مەزڵوم کۆبانێ

وێستگه‌ نیوز ـ
مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات هەسەدە، بەنهێنی هاتووەتە هەرێمی كوردستان‌ و چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردایەتی کورد ئەنجامداوە.


بەپێی زانیارییەکان هەفتەی رابردوو، لەژێر چاودێرییەكی وردی ئەمریكییەكان، مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هەسەدە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.

مەزڵوم كۆبانی، سەردانی هەردوو شاری هەولێرو سلێمانی کردووە، بەجۆرێک لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات‌ی کوردستان و لەسلێمانیش لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن‌ و زانیاری هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی كردووە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، ئامانجی سەردانەكە تاوتوێكردنی چەند پرسێك بووە، بەتایبەتی پرسی رۆژئاوای كوردستان‌ و هێرشی سوپای توركیا بۆ چەند ناوچەیەك.

سەردانەكە لەكاتێكدایە، لەمانگی رابردووەوە سوپای توركیا دەستی بەئۆپەراسیۆنێك بەناوی كانی ئاشتی لەچەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان كردووەو بەردەوامیشی هەیە.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە یەکێکە لەو کەسە دیارانەی بەتایبەتی دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان زیاتر دەرکەوت و لای زۆرێک لە کوردانی باشووریش کەسێکی خۆشەویستە.



PM:12:19:18/11/2019












ئه‌م بابه‌ته 17088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت