مەلا بەختیار بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش: هەتا بڵێی بیرم لاتە

‌سەلاحەدین دەمیرتاش - مەلا بەختیار

وێستگە نیوز-
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نامەیەک بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش دەنێرێت و دەڵێت، پیرۆزبایی خەڵاتی زیندانیی ئازات لێدەکەم و  هەتا بڵێی بیرم لاتە.

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێگەی نامەیەکی دەستنووسەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەلاحەدین دەمیرتاش دەکات بە بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی بوێریی سیاسیی ساڵی 2019.

لە نامەکەدا مەلا بەختیار دەنووسێت "هاوڕێم، سەلاحەدین دەمیرتاش، لە باشوورەوە گەرمترین سڵاوی هاوڕێیانەت لێدەکەم، هەتا بڵێی بیرم لاتە، لە هەمان کاتدا سەرمان پێت بەرزە، لە دڵەوە پیرۆزبایی خەڵاتی زیندانیی ئازات لێدەکەم، گەرچی خەڵاتی گەورەتر شایستەتە، دڵنیام زیاتر سەرمان بەرز دەکەی".

هاوكات نوسیویەتی ئومێدی ئازادبوون لە زیندان بۆ دەمیرتاش دەخوازێت و دەشڵێت "چاوە پڕ لە ئومێدەکەت ماچ دەکەم، گومانم نییە، دەزانیت کونجی زیدانت کردووەتە خەڵوەتی خەبات و بەرخودان، چاوەڕێی ئەو رۆژەم لە ئامێزی ئازادیت بگرم".
رۆژی 15-11-2019 لە سوێد خەڵاتی بوێریی سیاسیی بۆ ساڵی 2019 درا بە سەلاحەدین دەمیرتاش، لە کاتی خەڵات كردنەكەدا هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش ئامادەی رێوڕەسمەکە بوو.

د.ح
 


AM:08:47:18/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو