گۆڤارێكی ئه‌مریكا: ئه‌وكاته‌ی تره‌مپ له سوریا هێزه‌كانی دەکشێنێتەوە، زیاتر جێگیریان دەکات
وێستگه نیوزـ
گۆڤارێكی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ركات دۆناڵد تره‌مپ باسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سوریا ده‌كات، له‌و پرسه‌دا جدی نییه.
گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندوه كه ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریكا كه ئێستا له سوریا هه‌ن، له‌و ژماره‌یه زیاتره كه له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2018 له‌و وڵاته بونیان هه‌بووه واته ئه‌وكاته‌ی دوای چوار ساڵ له شه‌ڕی داعش تره‌مپ وتی سه‌ربازه‌كانیان كه‌لوپه‌ل كۆده‌كه‌نه‌وه و دێنه‌وه نیشتمان.
به‌پێی گۆڤاره‌كه، تره‌مپ ده‌بێت ببێت به به‌شێك له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه زۆر رقی لێیه‌تی، هه‌ربۆیه رقی تره‌مپ له‌و دامه‌زراوه‌یه و حاڵی ئێستای خۆی، جگه‌له دروستكردنی ژاوه‌ژاوێك، هیچی دیكه نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی تره‌مپ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وكاته زیاتر جێگیریان ده‌كات.
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه تره‌مپ چه‌ندین جار كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌سوریا راگه‌یاندوه و دواجار بڕیاری دا بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكوری سوریا، بیانگه‌ڕێنێته‌وه.
ناشناڵ ئینترسێت ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تره‌مپ جدی بوایه له كشانه‌وه، له مانگی ئه‌یلولی رابردوه‌وه سێ هه‌زار سه‌ربازی له سعودیه جێگیر نه‌ده‌كرد.
كۆتایی راپۆرته‌كه‌شی به‌وه هێناوه كه ئه‌و دروشمه‌ی تره‌مپ كه به‌رزی كردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت" كۆتایی هێنان به‌و جه‌نگانه‌ی كه كۆتایی نایه‌ن"، جگه‌له پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچی دیكه نییه و هیچ مانایه‌كی نییه.
PM:11:57:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت