بۆكان..چوار خۆپیشانده‌ر بە گولـلەی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژران
وێستگه نیوزـ
له شاری بۆكان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، چوار خۆپیشانده‌ری ناڕازیی كورد به ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان كوژران و 20ی دیکەش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2019، هێزه‌كانی سوپای پاسداران له شاری بۆكان خه‌ڵكی ناڕازییان داوه‌ته‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و له ئه‌نجامدا چوار خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تائێستا ناسنامه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه روون نه‌بوه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمه‌كانیان راده‌ستی كه‌سوكاریان نه‌كردوه‌ته‌وه، راشیگه‌یاندوه كه زیاتر له 20 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون و ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش له‌ئارادایه.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا نرخی به‌نزین بۆ سێ هێنده به‌رزبكه‌وه، له رۆژی هه‌ینییه‌وه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان دژی حكومه‌ت ده‌ستی پێكرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆش عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه پێویسته پلانی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین جێبه‌جێ بكرێت و به‌رپرسیارێتی روداوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌شی خسته ئه‌ستۆی كه‌سانێك كه به " دوژمن و نه‌یاری شۆڕش" ناوی بردن.
PM:10:23:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت