بەوێنە..سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سەنتەری میترۆ کۆبوەوە
وێستگه نیوزـ
وهفدێكی سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی كردن له مافی رۆژنامهنوسان سهردانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد و له دیداركهدا سهرۆكی پهرلهمانی داوایكرد له كەیسەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە دەبێت پەنا بۆ یاسای گشتی نەبرێت و بە بڕگەكانی یاسای رۆژنامەگەری لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانی رۆژنامەنوسان بكرێت.
ئەمڕۆ یهكشهممه 17ی تشرینی دووهمی 2019، وەفدێكی سەنتەری میترۆ سەردانی رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد و خۆشحاڵییان دەربڕی بە ئامادەبوونی كارای ئافرەتێكی كوردستان لە لوتكەی دەسەڵاتی یاسادانان و چەند پرسێكیش گفتوگۆیان لەسەر كرا.
وفدی میترۆ باسیان لە بە دواداچوونی خۆیان بۆ چەند كەیسێكی رۆژنامەگەری كرد، كە تایبەتن بە بڵاوكردنەوە بەڵام لە بنكەكانی لێكۆڵینەوە بە تەواوەتی یاسای كاری رۆژنامەنوسی فەرامۆشدەكرێت و بە یاسایەكی تر لێكۆڵینەوە لەگەڵ رۆژنامەنوس دەكرێت و بڕیاری (دەستبەسەركردن) یان بۆ دەردەچێت لە دەرەوەی یاسای رۆژنامەگەری.
له بهشێكی دیدارهكهدا باس لە گرنگی كاراكردنەوەی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری وەك چەكێكی گرنگ لە شەڕی دژە گەندەڵی، كرا، سەرنجی سەنتەری میترۆ لەسەر ئەنجومەنی باڵای راگەیاند كە لە چەند لایەكەوە گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، خرانە روو.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی لە داخوازی سەنتەری میترۆو رۆژنامەنوسانی كرد جەختیكردەوە كە " كەیسەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە دەبێت پەنا بۆ یاسای گشتی نەبرێت و بە بڕگەكانی یاسای رۆژنامەگەری لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانی رۆژنامەنوسان بكرێت.
رێواز فایهق وەك رای تایبەتی خۆی هاوڕا بوو لەگەڵ سەنتەری میترۆ سەبارەت بە بیرۆكەی بوونی ئەنجومەنی باڵای راگەیاندن كە " لەم قۆناغەدا یاساكانی تایبەت بە رۆژنامەگەری و زانیاری كار بكرێن باشترن لە رەسمییەتدان بە دامەزراوەی تر بۆ رێكخستنی كاری رۆژنامەگەری".
تەوەرێكی دیكهی دیدارهكه تایبەت بوو بە پرسی كچان و ژنان لەناو میدیای كوردستانی گرنگی ئاوڕدانەوە لە كرێكارو مۆڵەتەكانی نەخۆشی و دایكایەتی و چەند بابەتێكی تر، باسیش لە پرۆژەی "دەنگەكانمان" كرا كە رێكخراوی Internews بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری میترۆ و چەند رێكخراوێك جێبەجییان دەكەن، بە ئامانجی بە هێزكردنی توانای سەركردایەتی كچان و ژنانی میدیاكار لە دامەزراوەكانیاندا.
لهم بوارهشدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پشتوانی بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دەربڕی كە پێگەی ژنان لە دامەزراوەكانی میدیا لە هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكات.
PM:08:46:17/11/2019
ئهم بابهته 2584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت