وەزیری پلاندانان و كشتوكاڵ كار بۆ دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆییەكان دادەنێت

‌هەڵسەنگاندنی كەرتی كشتوكاڵی ئامادەكرا

وێستگە نیوز-
هەڵسەنگاندنی كەرتی كشتوكاڵی ئامادەكرا، كەخۆی لەچەندین توێژینەوەی مەیدانی دەبینێتەوە و وەزیری كشتوكاڵیش دەڵێت، توێژینەوەكانی ناو هەڵسەنگاندنەكە دەكەینە بنەماى پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی و ئاودێری.

ئەمڕۆیەكشەممە17/11/2019، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیر كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمى كوردستان لەگەڵ دارا رەشید، وەزیری پلاندانان كۆبوەوە، تایبەت بە پێشكەشكردنی هەڵسەنگاندنی كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.

 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی باسی لە گرنگی هەڵسەنگاندنەكە كرد، بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.
 وەزیری كشتوكاڵ وتیشی، توێژینەوەكانی ناو هەڵسەنگاندنەكە دەكەینە بنەمای بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، هەروەها دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆیی.

دارا رەشید، وەزیری پلاندانی حكومەتی هەرێم، باسی لەگرنگی كەرتی كشتوكاڵ كرد، هەڵسەنگاندنەكە چەندین توێژینەوەی مەیدانی لەخۆ دەگرێت تایبەت بەبەرهەمی روەكی و بازاڕی كشتوكاڵی، هەروەها لەسەر ئاو و ئاودێری و ئاستەنگەكان و دامەزراوەیی یاسایی تایبەت بە ئاودێریو دۆخی ئێستایی كەرتی كشتوكاڵ لەخۆدەگرێت، كە لە ساڵەكانی 2013 تاوەكو ناوەڕاستی 2018 كاری مەیدانی تێداكراوە.

بودجەی ئەم هەڵسەنگاندنە لەلایەن كونسوڵخانەی گشتی شانیشنی هۆڵەندا لەهەولێر و ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیUSAID، هەروەها ئەنجامدراوە لەلایەن هەردوو رێكخراوی FAOو UNDP.

د.ح
 


PM:07:54:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت