وتەبێژی هەسەدە لە بارەی هەواڵی رادەستكردنی تەلتەمر بە روسیا روونكردنەوە دەدات


وێستگە نیوز-
وتەبێژی هەسەدە رەتیكردەوە كە بە پێی رێككەوتنێك تەلتەمر رادەستی پۆلیسی سوپای سوپای روسیا و رژێمی سوریا بكەن.

كینۆ گابرێل وتەبێژی هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: هەواڵێك دوێنێ لە میدیاكانەوە بڵاو بۆتەوە كە باس لە رێككەوتنی نێوان روسیا و توركیا و هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات لە بارەی شارۆچكەی تەلتەمر و رێگای "ئێم فۆر" بۆ راگرتنی جەنگ لەو میحوەرەوە و رادەستكردنی بە پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەكانی رژێمی سوریا.

دەشڵێت ئێمە لە سوریای دیموكرات ئەو هەواڵە رەتدەكەینەوە، بۆ ڕای گشتی جەخت دەكەینەوە كە سوپای توركیا و چەكدارەكانی بەردەوام توندترین هێرش دەكەنە سەر گوندەكات تەلتەمر بە هیچ جۆرێك پابەندی وەستاندنی ئاگربەست نین و بەردەوامن لە هێرش بردن.

د.ح

 


PM:07:17:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو