شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول پیرۆزبایی له‌سه‌ركه‌وتووه‌كان و سوپاسی سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانیش ده‌كات
شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
وێستگه نیوز-
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، به‌رواری 17/11/2017 له‌شاری هه‌ولێر كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كو دستان ده‌ستیپێكردوو تاكاتژمێر سێی پاش نیوه‌رۆ به‌رده‌وام بوو.
شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕایگه‌یاند " بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەڵبەندی ٣ی هەولێر دەستخۆشی لە هەڤاڵانی سەرپەرشتیاری پڕۆسەكە دەكەم و پیرۆزبایی تایبەتی خۆم ئاراستەی ئەو هەڤاڵانە دەكەم كە لە كەشێكی دیموكراسی و هەڤاڵانە توانیان متمانەی هەڤاڵانی یەكێتی بەدەست بێنن و سوپاسی هەموو ئەو هەڤاڵانەش دەكەم كە بەشداری پڕۆسەكە بوون و نەیانتوانی سەركەوتن بەدەست بێنن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه " بەشداری پڕ لە جۆش و خرۆشی هەڤاڵان لە پڕۆسەكە سەركەوتنێكی گەورەیە بەئامانجی سازكردنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بۆ یەكێتییەكەمان".
ئه‌مرۆ بێجگه له‌شاری هه‌ولێر كۆنفرانسی كۆمیتەكانی سنووری مەڵبەندەكانی سلێمانی، سۆران، ھەولێر، بەغدا و خانەقین به‌رێوه‌چوو.
PM:05:02:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت