یه‌كه‌م به‌رپرسی حكومی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
وێستگه نیوز-
به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی وارماوه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند كه هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه دژی ئه‌و زیاده‌رۆییه زۆره‌ی كراوه‌ته سه‌ر موڵكێك.
كامه‌ران عه‌بدوڵا كه له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه لهراگهیاندراوێكدا ڕایگهیانكه "دەستلەکارکێشانەوەم وەک هەڵوێستێکی ناڕەزاییە بەرامبەر ئەو زیادەڕەویە گەورەیەی کراوەتەسەر بەشێک لەپارچە زەوی ژمارە (29)ی کەرتی (41)ی دیسکەرە، لەژێر ناوی (مەیدانی ئاژەڵان) کە سەرەڕای بڕیای دادگا و وەزیری ناوخۆ بەتێکدان و هەڵگرتنی زیادەڕەویەکە، هەروەها سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە چوارجار فەرمانی روخاندن و لابردنی زیادەڕەوییەکەی دەرکردوە، بەڵام تا ئێستا ئەم زیادەڕەویە لەجێگەی خۆی ماوەتەوە".
به‌پێی سایتی سبه‌ی میدیای فه‌ڕمی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە جەختی کردوەتەوە کە؛ ئەو پڕۆژەیە لەلایەن ناحیەکەیانەوە وەک زیادەڕۆیی مامەڵەی لەگەڵ کراوە، بابەتێکی ناپەسەند بوە لەڕوی شارستانی و ژینگەییەوە شوێنەکەی زۆر نەگونجاوە، لەگەڵ ئەوەشدا مۆڵەتی نییە و هیچ شەرعیەتێکی یاسایی وەرنەگرتوە.
هه‌روه‌ها كامەران عەبدوڵا ئەوەی خستوەتەڕو کە؛ لەوەش خراپتر ئەوەیە کە لەئێستادا مامەڵەی خەمڵاندن و بەکرێدان بۆ ئەم پڕۆژەیە کراوە، بەڵام لەسەر سورەت قید و موڵکێکی تر کە هی ئەو موڵکە نییە زیادەرۆییەکەی لەسەر کراوە.
بەڕێوەبەرە دەستلەکارکێشاوەکە ئاشکرای کردوە؛ هەندێک لە دامودەزگاکانی ناوچەکە بە ئاڕاستەی پێچەوانەی بڕیاری دادگا و وەزارەتی ناوخۆوە کاریان کردوە، هەندێکیشیان هاوکار نەبون، ئەمەش روگیریییەکی گەورەی بۆ ئیدارەی ناوچەکە دروست کردوە.
کامەران عەبدوڵا، ئاماژەی بەوەشکردوە، لەبەر ئەو هۆکارانە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەیداوە و رۆژی (13/11/2019) پارێزگای سلیمانی رەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی دەربڕیوە.
PM:03:42:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 44448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت