به‌ڤیدیۆ..چركه‌ساتی برینداربونی خۆپیشانده‌رێكی ئێرانی
وێستگه نیوزـ
له شاری ئه‌سفه‌هانی باشوری تاران، خۆپیشانده‌رێك به گولـله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران برینداربوو، له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش خۆپیشانده‌رێك كوژرا.
وێڕای برینداربونی ئه‌و خۆپیشانده‌ره، له شاری سیرجانیش خۆپیشانده‌رێك كوژرا و به‌رپرسانی ئه‌منیش رایانگه‌یاندوه كه لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌كه‌ن تا بزانن ئه‌و خۆپیشانده‌ره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراوه یان نا.
خۆپیشانده‌ره‌كه له‌كاتێكدا كوژراوه كه هاوڵاتیانی ناڕازی هه‌وڵیاندابوو هێرشبكه‌نه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی عه‌مباركردنی سوته‌مه‌نی و سوتاندنی.
له رۆژی هه‌ینی 15ی تشرینی دووه‌می 2019، حكومه‌تی ئێران بڕیاریدا نرخی یه‌ك لیتر به‌نزیك له 10 هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ 15 هه‌زار به‌رزبكاته‌وه و مانگانه‌ش ته‌نها 60 لیتر به‌نزین له حكومه‌ته‌وه بۆ شۆفێران دابین بكات.
بڕیاره‌كه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری درابوو، توڕه‌یی و ناڕه‌زایی توندی خه‌ڵكی ئێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا و خۆپیشاندانی لێكه‌وته‌وه، حكومه‌تیش ده‌ڵێت ئه‌و زیاده‌یه‌ی ده‌خرێته‌سه‌ر نرخی به‌نزین بۆ هاوكاریكردین خه‌ڵكی هه‌ژاره.
PM:09:17:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت