هاوسەر و کوڕی رەزا شای پەهلەوی پەیامێک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەنێرن



وێستگە نیوز-
لە دوو پەیامی جیادا هاوسەری شای پێشووی ئێران و کوڕەکەی رەخنەی توند لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەگرن و هاوسۆزی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەردەبڕن.

رەزا پەهلەوی، کە کوڕی محەمەد رەزا شا ، شای پێشووی ئێرانە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، ئەو رژێمەی بەڵێنی بە ئێرانیەکان دا ئاو و کارەبای خۆڕاییان بۆ دابین بکا  داهاتی نەوت بەسەر خەڵکی دەرەوەی ئێراندا دابەش دەکات، هەژاری و پەژارەشی بە خۆڕایی بۆ ئێرانیەکان دابین کردووە"|. 

نوسیویشیەتی، " تاکە چارەسەر کەوتنی ئەو کۆمەڵە دەسەڵاتدارەیە کە لە دژی ئێران کاردەکەن، ئەوەندە بەسە باوەڕمان بە هێزی خۆمان هەبێ بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە".
 
لەلایەکی دیکەشەوە فەرەح دیبا پەهلەوی، هاوسەری شای پێشووی ئێران نوسیویەتی، " مافی ئێرانیەکانە ناڕەزایی بەرامبەر ئەو بڕیارانە دەرببڕن و خۆپیشاندان بکەن کە بژێوی ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە".
 
ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندان لە تارانی پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی ئێران دژی بڕیارێکی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندەی نرخی پێشووی دەستیپێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ تا ئێستا خۆپیشاندەرێک کوژراوەو چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون. 


ش . ر 


PM:07:50:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 10912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت