وەزارەتی پەروەردەی عیراق: هەواڵی مانگرتن لە خوێندن دوورە لە راستیەوە



وێستگە نیوز-
وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە بەیاننامەیەکدا دەنگۆی مانگرتنی لە خوێندن لەلایەن خوێندکاران و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەیەوە رەتکردەوەو داوای لە خوێندکاران و فەرمانبەرانیش کرد بۆ هەر هەواڵێک سود لە ماڵپەڕی وەزارەتەکە وەربگرن.

لەبەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی پەروەردەی عیراق بۆ میدیاکانی ناردووە هاتووە، "وەزارەتی پەروەردە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لە پەڕە نافەرمیەکانەوە بڵاوکراونەتەوەو باس لە مانگرتنی خوێندکاران و فەرمانبەران لە دەوام و خوێندن دەکەن".
 
وەزارەتەکە داواشی لە خوێندکاران و فەرمانبەران و خەڵکی دیکەش کردووە بۆ هەر هەواڵێک چاودێری ماڵپەڕو پەڕەی فەرمی وەزارەتەکە بکەن و پشت بە پەڕە نافەرمیەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەبەستن.
 
ئەم روونکردنەوەیەی وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە کاتێکدایە لە 25 ی مانگی رابردووەوە خۆپیشاندانەکانی عیراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عیراق داوای هەلی کار و چاکسازی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران دەکەن و دوا داواکاریشیان هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەمواری دەستورە.


ش . ر


PM:07:14:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو